خرید بک لینک


سەد ئافەرین چاکتان پێ کرد خەڵکی ئازای سلێمانی
بیڕووخێنن بیسووتێنن چتانە لە ئاوەدانی
ئێوە خاوەن سەقافەتن حوڕ و ئازاد و سەربەستن
تێکی بدەن وێرانی کەن بێ دوو دڵی ڕامەوەستن
شەرەفی چی خەبات کامە شەهید بوون و هێما پووچە
ژێر پێی بخەن تووڕی هەڵدەن بڵێن بۆمان کەن بە مووچە
کورد چیە نەتەوەی چی خۆتان بۆ ئەکوژن لەبرسان ؟
نەتانهەوێت تووڕی هەڵدەن گشت هەمووتان بن بە فرسان
غیرەتی چی کامە نامووس با عەرەب ببیتە زاواتان
بەڵێنی داوە عیبادی کە گوێ بگرێت لە داواتان
خەڵکی ئەو شارە کە زۆربەی خۆێنەوار و ڕۆشنبیرە
پەروەردەی مەکتەبەکەی شاسوار و عەلی بارگیرە
هەر زەکوو ژێر زکیان تێر بێت چیان داوە لە دەسەڵات
هەراجی بکەن بیفرۆشن بۆچتانە زید و وڵات
چیتان داوە لە لۆمەی خەڵک با هەر بڵێن پێتان مقاش
سەرتان شۆڕکەن ملتان کەج کەن بەڵکوو لێتان نەبڕن معاش
سەردەمی سەددام لە سجنا کچتان بووبە دایکی مناڵ
برای عەربیان دروست کرد دانەنیشتن بە دەست بەتاڵ
فەخرو شانازیە بۆتان هاوڕێیەتی سلێمانی
با لە نەسڵی ئەوتان هەبێت بۆ دژایەتی بارزانی

نووسراوهی گۆران شنبه نهم دی ۱۳۹۶کاتژمێر 7:40 گۆران| |


برچسب: نویسنده: پویا قاسمی تاريخ: شنبه 14 بهمن 1396 ساعت: 21:50

صفحه بندی