خرید بک لینک

























دیاری نزاران

شێعر و ئه‌ده‌ب                                                           

دەشت و کانیاو و چۆم ڕووباری

هێمای ژیانە بۆ کوردەواری

بەهشتی خوایە لەسەر گۆی زەوی

جوان و ڕەنگینە کەژ و کۆساری

لانکەی ژیان بوو بۆ گەنج و پیرم

بۆ کوڕی ئازاو بۆ کیژی ژیرم

سەرتوون پیر بەیاخ کێوی نەکەرۆز

زێد و مەنزڵگای باو و باپیرم

شمشاڵی شوان لە سای هەواران

خەم و خەفەتی لە دڵ ئەتاران

هەوای سازگاری ناچێ لە یادم

شنەی نەسیمی دەمی ئێواران

جریوەی مەل و قاسبە قاسبی کەو

ئیدی نایبیستن نە ڕۆژ و نە شەو

بە جێی جریوەی قومری و قەناری

لە گرمەی شۆفڵن ڕائەچین لە خەو

دەسە خوشکەکەی کێوی چل چەمە داهاتووی منیش وەک تۆ ئەستەمە

بۆ داهاتوومان دڵ پڕ لە ژانم

دڵ و دەروونم لێو ڕێژی خەمە

بۆ نەکەرۆزە وا شین و ڕۆمە

ماوا و مەسکەن و مەوتەنی خۆمە

پیر بەیاخ سەر توون کێوی وەزەنە

وێرانی دەکەن ئەو شاخ و چەمە

ئاوی کانیاوی دەکەن ژاراوی

هەموو قڕ دەبن کۆتر و مراوی

دەرخواردی دەدەن ژاری سیانوور

با بمرێت پیر و مناڵ و لاوی

فێنکی دڵم کێوی نەکەرۆز

ئێستا ڕوخسارت لێی نیشتووە تۆز

خێڵی ئەژدەهاک دیانت لێ ئەسوون

بۆ چی بێ دەنگن قەوم و گەل و هۆز لاوەکانی تۆ هەند شۆخ و شەنگی

ڕۆژی تەنگانە وەک شێر ئەجەنگن

دایکی نیشتمان تەگانەیەتی

ئێستا لام سەیرە کپ و بێدەنگن

وەرن پێکەوە دەس دەینە کارێ

با یەک گرتوو بین بۆ تەنیا جارێ

وڵات ڕزگار کەین لەم تەگانەیە

بەڵکوو ئەم زوڵمە خودا وەیشارێ

وەرن پێکەوە بیڵین بە یەک دێڕ

نا بۆ وێرانی نا بۆ کانگای زێڕ

پێشی پێ نەگرین کارەسات بارین نەوەکانمان گشت شەل و کوێر و گێڕ

نا بۆ وێرانی نا بۆ کانگای زێڕ

نووسراوه‌ی گۆران چهارشنبه بیست و هشتم خرداد ۱۴۰۴کاتژمێر 16:26 HEWRAM| |

<!-"-"-Design By : NightMelody.Com-"-"->


برچسب: نویسنده: پویا قاسمی تاريخ: دوشنبه 10 آذر 1404 ساعت: 5:49

صفحه بندی