بەڵا و نەخۆشی کردوومیە کەسەل
خۆری تەمەنیش هاتوەتە دەم کەل
دوا ماڵاویم لە ورد و درشت
نەک ڕزگار نەبم لە دەستی ئەجەل
لە بەهار ژینا زۆر تەقالام دا
پائیزم گەیشت بێ خەرمان و خەل
ئۆخەی ویژدانم لە خۆم ڕازیە
چیم توانی کردم بۆ سەربەستی گەل
شەرت بێ لەو دونیاش یەخەی خوا بگرم
ئێمەی کوێلە کرد دابەش و پەل پەل
ئەڵێم لە کوێ بوو عەداڵەتەکەت
کوردت خستە ناو قوڕ و لیتە و زەل؟؟؟؟
نووسراوهی گۆران شنبه بیستم مرداد ۱۴۰۳کاتژمێر 7:3 HEWRAM| |
برچسب:
نویسنده: پویا قاسمی