خرید بک لینک

جێژن ناکەم

جێژن ناکەم
نامەی جێژنم بۆ مەنێرن
رقمە لە جێژن و قوربانی
برینێ وای خستە جەستەم
گەڵێ قووڵتر لە کۆبانی
جێژن ناکەم
نامەی جێژنم بۆ مەنێرن
جەستەم پێی ئنجن ئەنجنە
لە مێژوودا جێژنی قوربان
بیرەوەری تاڵی منە
جێژن ناکەم
هەر چەند ناوی قوربان ئەبەن
زامی کۆنم دەکولێتەوە
هەرچی ساڵە لەقورباندا
جەقۆ یە دەم خوێنێتەوە
جێژن ناکەم
ناوی جێژن هەر مەهێنن
قۆچی قوربانیەکە منم
لە بیر ناچێت هەتا مردن
شمشێرەکەی سەر گەردنم
جێژن ناکەم
جێژنانەشم بۆ مەنێرن
رقمە لە وەرزی خوێن ڕشتن
لەعنەتی خوا لەو کەسە بێ
حەزیە لە قەتڵ و پیاو کوشتن
جێژن ناکەم
قوربان زامێکی بەژانی خستە جەستەم
ساڕێژ نابێ هەتوان نابێ گەلێ ئەستەم
گەلێ ئەستەم گەلێ ئەستەم

نووسراوهی گۆران پنجشنبه دوم آذر ۱۳۹۶کاتژمێر 1:24 گۆران| |


برچسب: نویسنده: پویا قاسمی تاريخ: شنبه 18 آذر 1396 ساعت: 13:43

صفحه بندی