خرید بک لینک

منداڵێک بووم بچکۆلانە
کە پێم نایە قوتابخانە
پرسیار زۆر و وڵام کەم بوو
لە جیهانی منداڵانە
هەڕکە تۆزێک کردم گەشە
دەستم گەشتە تەختە ڕەشە
پرسیارم کرد لە مامۆستا
کورد بۆ هێندە چارە رەشە
پرسیاری دی خودا کێیە
خەڵکی کامە شارو دێیە
لە کوێ دەبێ من وەیبینم
دەڵێن بێ مەنزڵ و جێیە

سەیری ئەکردم مامۆستا
بە هێمنی لە جێی هەستا
چەند خولەکێ واقی وەرما
لە بەرابەرم وەستا
گوێتان لێ بوو منداڵینە
گەلێ سەختە هەڤاڵینە
من چۆن وڵامتان دەمەوە؟
بۆچی کورد بێ بەش لە ژینە؟
لەوەتەی کە کورد خولقاوە
یەک گرتوو نابێ و بڵاوە
بۆیە ئاوا چارە ڕەش و
ژێر چەپۆکەیە و داماوە
وتەیەکی ناڕەوایە
دەڵێن کار و بەشی خوایە
لەدهستی وی دەزانین مە
هەر چییەکمان لەڕێدایە

ئەوە قسەی ڕابردووە
خودا زۆر کاری کردووە
بۆ ئێمهی کوردی بۆ ناکا
بێ دوو دڵی خوا مردووە
پشت بەهێزی خۆتان بەستین
بە هیوای کەس ڕانەوەستین
گەلێ لە کاروان جێماوین
درەنگە با لە خەو هەستین

نووسراوهی گۆران پنجشنبه دوازدهم بهمن ۱۳۹۶کاتژمێر 9:7 گۆران| |

برچسب: نویسنده: پویا قاسمی تاريخ: شنبه 14 بهمن 1396 ساعت: 21:50

صفحه بندی