1 1 و 1
ژیانم پڕ مەترسیە
خەو لە چاوانم زڕاوە
چوار دەورم گورگی برسیە
بۆ پەلکێشی ژیان کرام؟
کەسێک لێمی نەپرسیە
بۆ شێوی شەومان ڕەجاڵین
بە دەست مەینەت و دەناڵین
کەسێک نیە خەم خۆرمان بێت
لە دوای لەتێ نان عەوداڵین
دونیای منداڵانەم کوانی؟
کەس هەیە داخۆ بیزانێ؟
دەی خەڵکە تۆ خوا پێم بڵێن
وایە ژینی مناڵانێ
دایە باوە کێ خراوە
ئێوە منتان بۆ هێناوە
جیهان بۆمە کارەساتە
ئەمە لە کوێ ژینی ناوە
بۆچی بۆ من مەکتەب نیە
پێمی بڵێ هۆکار چیە
منداڵی خەڵک خەریک یارین
ژیان بۆ من ناچاریە
حەزم دەکردخویندەوار بم
لە ناو منداڵان دیار پم
چوایتمە یاری تۆپی پێ
قاینا با کوڕە هەژار بم
دایکە باوک من کرێکارە
دایم ماندوو لێو بە بارە
ڕەنج کێشترین پیاوی شارە
بۆ چی جلی بەرمان شڕە بۆچی دایم دڵمان پڕە
لە گەرمای هاوی دەقرچێین
بە زستان جەستەمان سڕە
دایە دایە کێ خراوە
بۆ منت بە دونیا هێناوە
بۆ کەس نیە دەستمان بگرێ
لە نێو ئەم هەموە زەلکاوە
گوایا خۆ ئێمەش بەشەرین
لە ئۆمەتی پێغەمەرین
خەڵک لە نازو نێعمەتان
ئێمەش لە هەمووی بێ برین
دایە ئەو دونیاش هەر وایە؟
گشت لە دەستی ئاغادایە؟
خێر و خۆشی بۆ خۆیان و
خەڵکی وەک ئێمەش گەدایە؟
دایە دوێ شەو خەوم بینی
دەتناردینە بۆ قوتابخانە
لە گەڵ زارای خوشکم بە جووت
هەر کام کیفێکمان لە شانە
چووینە ڕیزی منداڵ وەستاین
پرسیم کێ مامۆستامانە
کەسێک هاتوو باڵی گرتین
لە مەدرسە دەری کردین
ئێمەش هیندە شیوەنمان کرد
لەگەڵ خوشکم بە جووت مردین
نەگشتینە خزمتی خوا
داخی دڵی بۆ هەڵ ڕێژین
چیمان لێهات لەم سەر زەویە
بێ کەم و کەسری پێی بێژین
لە پڕدا ڕاچەنیم لە خەو
گوێم لێ بوو بانگت دەکردین
دایە خۆزگا هەر وابوایە
هەر لەو خەودا دەمردین
نووسراوهی گۆران یکشنبه بیست و پنجم اردیبهشت ۱۴۰۱کاتژمێر 4:30 HEWRAM| |
برچسب:
نویسنده: پویا قاسمی