1 1 بە ئەسپایی
گشت وەرنە ناو کۆڕی شایی
خۆتان لە کاروان دوا مەخەن
ئەم ڕێ دەچێتە بەرزایی
ڕۆژ هەر لە ئاسۆ دێتە دەر
شەوە زەنگ پێی دێ کۆتای
وەرن وەرن کیژ و کۆڕان
شایی بە ئێوە گەرم ئەبێ
بەردی سەختی کەژ و چیا
لە ژێر پێی ئێوە نەرم ئەبێ
ئێوە کیژی نیشتمانم
تاجی سەر بەستین بۆ سەرم
پەچەو ڕووپشتان فڕێ دەن
گەڕی شایی بکەن گەرم
بیکەن بە دیلان و سەما
جێ بە دێوەزمە تەنگ ئەبێ
دێوەزمە کۆتایی پێ هات
جیهان گشت شۆخ و شەنگ ئەبێ
زۆر لە مێژە کوولە مەرگی
تەنگی پێمان هەڵچنیوە
هەموان وەک دیل و دەست بەستە
ڕەنگی خۆشیمان نەدیوە
وەرن وەرن کیژ و کوڕان
شایی بە ئێوە گەرم ئەبێ
بەردی سەختی کەژ و چیا
لە ژێر پێی ئێوە نەرم ئەبێ
نووسراوهی گۆران یکشنبه هجدهم اردیبهشت ۱۴۰۱کاتژمێر 21:37 HEWRAM| |
برچسب:
نویسنده: پویا قاسمی