هێچێک 1 دڵ1 بێ
مەگەر کەسێک بۆ خۆیی کەربێ
نیە گەلێک لە مێژوودا
وەکوو کوردی قوڕ بەسەر بێ
وڵاتی دابەش کراوو
خۆێی یاساوڵ داگیر کەر بێ
ئەنفال کرێ و کیمیا باران
بەشی هەر شین و چەمەر بێ
لە سەر ماڵی بەن لە باڵی
نابێ مافی وەک بەشەر بێ
سەدان ساڵ تێ بکۆشێ
خەباتێکی زەمان پەر بێ
ناو ماڵی خۆیی پرش و بڵاو
لەگەڵ دوشمن هاو سەنگەر بێ
چاوە ڕوان سەر مایەداری
وەکوو ترامپی عەنتەر بێ
لە ناو ماڵی خۆیی میوان و
نۆکەر و دەستە و نەزەر بێ
ئاسوار و مێژووی بدزن
با هەر لە خۆیی بێ خەبەر بێ
زمانی دایکی خۆیی حەرام و
با فێر تورکی و بەر بەر بێ
نەما شتێک دڵ خۆشکەر بێ
مەگەر کەسێک بۆ خۆی کەر بێ
نووسراوهی گۆران چهارشنبه نوزدهم مرداد ۱۴۰۱کاتژمێر 12:30 HEWRAM| |
برچسب:
نویسنده: پویا قاسمی